|
|
لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی ئەرژەنتین ئەگوێرۆ و |
|
لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی ئەرژەنتین لەسەر گرێبەستەکانی گواستنەوەی یاریزانانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە و پاش گەورەبوونی کەیسەکە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ٤٤٤ گواستنەوە دەکرێت لە نێویاندا ناوی سێرجیۆ ئەگوێرۆ و خافیێر ماسکێرانۆ بەدیدەکرێت.
حکومەتی ئەرژەنتین دەستی وەرداوەتە کارەکانی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی و ژمارەیەکی زۆر یانە و یاریزانی تۆمەتبارکردووە بە گرتنەبەری ڕێگەی نایاسایی لە کاتی گواستنەوەکاندا تاوەکو خۆیان لە باجی ئەو وڵاتە بدزنەوە.
بەرپرسێکی باڵای ئەرژەنتین بۆ ئاژانسی AFP وتی «لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن کە سەبارەت بە خۆدزینەوەن لە یاسای باج لە کاتی گرێبەستەکان»،
تەنیا کار لەسەر گرێبەستە تازەکان ناکرێت و پێداچوونەوە بۆ گشت ئەو گواستنەوانە دەکرێت کە تا ئێستا لە خولی ئەرژەنتینی ئەنجام دران. سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە ئیندیپێندتی وڵاتەکەیەوە گوێزرایەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید کە ئێستا یاری بۆ مانچستەر ستی دەکات و یەکێکە لەو گرێبەستانەی لێکۆڵینەوەی تێدادەکرێت.هەروەها گواستنەوەی خافیێر ماسکێرانۆ لە ڕیڤەرپلەیت بۆ کۆرێنتیانز پێش ئەوەی ڕووبکاتە ئەوروپا بەهەمان شێوەیە.
لە گرنگترین ئەوناوانەی دیکە کە لە لیستە ٤٤٤ یاریزانییەکەدا هەن ئەمانەن :پابلۆ زابالێتای یاریزانی مانچستەر ستی، ئێڤەر بانیگا و پابلۆ پیاتی ڤالەنسیا، مارتن دیمیکیلیسی مەلەگا و دیێگۆ فۆرلانی یاریزانی کۆرێنتیانز.
تا ئێستا ژمارەیەک لەو یاریزانانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە سزادراون و جۆناسان بۆتینێلی یاریزانی ڕیڤەرپلەیت یەکێکە لەو ناوانەی حکومەتی ئەرژەنتین داوای کردووە لە یاریکردن ڕابگیرێت. هەروەها ١٤٦ بریکاری یاریزانانیش تا ئێستا ڕاگیراون.
هەر یاریزانێکیش تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ ببێتەوە ئەوە سزاکان لە سزای داراییەوە دەست پێدەکات تاوەکو سڕکردن لە یاریکردن و زیندانی کردن.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|شنبهبرچسب:,|
|
|
|
|
|
آخرين مطالب |
|
|
|